AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٣ ٢١:٥٠

لە دانیشتنی کۆمیتەی هاوبەشی کوردستان و سلێمانی؛

پێداگری بۆ پەرەدان بە پێوەندی بازرگانیی ئێران و هەرێم

پێداگری بۆ پەرەدان بە پێوەندی بازرگانیی ئێران و هەرێم

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووریی پاریزگاری کوردستان لە هەوڵەکان بۆ پەرەدان بە پێوەندەکان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دانیشتنی کۆمیتەی هاوبەشی ئابووریی پارێزگاریی کوردستان و سلێمانی لە میوانداریی لایەنی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی وەک ساماندانی هاتوچۆی تانکەر و ترانزیتەکان گفتوگۆ کرا.

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووریی پاریزگاری کوردستان سەبارەت بەو دانیشتنە ڕوونی کردەوە: لە جۆزەردانی ئەمساڵی هەتاوی بڕیاری پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەشی ئابووری بۆ پەیجۆریی ڕێککەوتنەکان و پرسە گرنگەکان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی لە شاری هەولێر درا و لە ٢ی ڕەزبەر، یەکەمین دانیشتنی ئەم کۆمیتەیە بەڕیوە چوو.

عەلی نووری وتیشی: گرنگترین بابەتەکانی ئەم دانیشتنە بریتی بوون لە کردنەوەی شارۆچکەی پیشەسازی، کردنەوەی پیشانگای هەمیشەیی بەرهەمەکانی پاریزگای کوردستان لە سلێمانی، ساماندانی هاتوچۆی تانکەر و ترانزیتەکان و هەروەها گەشتیاری تەندروستی بوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: بەرزکردنەوەی پێوەندی و هاوکاری دووقۆڵی هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری و کانگا و بازرگانی و مامەڵەی سنووری بەردەوام لە هەر دوو لاوە جەختی لێ کراوە،

News ID 51868

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha